چاوخشانه‌وه به پرۆژه‌كانی بیناسازی و نیشته‌جێ كردن
به‌مه‌به‌ستی دانانی پلانی كاركردن له پرۆژه كانی بیناسازی بۆ ساڵی نوێی و چۆنییه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كانی نیشته‌جێ كه كاركردنیان تیاوهستاوه ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه رێكه‌وتی 13/ 12/2017 له دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌ندازیار (ئاگرین عبدالله عزیز) بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردن به ئاماده‌بوونی (زانا مسته‌فا عوزێری) به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌كنیك و هه‌ریه‌ك له به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی ڕێگاوبان و ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندازیارانی وه‌زاره‌ت كۆبۆونهوهله كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید كرایه‌وه كه چاوخشانه‌وه به پرۆژه‌كانی بیناسازی و نیشته‌جێ كردن بكرێت كه ئێستا له ژێر ئه‌نجام دانن و دۆزینه‌وه‌ی میكانزمێكی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردن و جێبه‌جێ كردنی پرۆژه خزموتگوزارییهكان بۆ ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێیانه‌ی كه ته‌واو بوون وه‌هه‌روه‌ها پاراستنی ئه‌و پرۆژانه‌ش كه كاركردنیان تیادا وه‌ستاوه و چاره‌سه‌ركردنیان به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردن و دابه‌ش كردنیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رێز بریكاری وه‌زاره‌ت بهرێوهبهرایهتییهگشتییهكانی راسپارد كه له‌ماوه‌ی مانگێك پێشنیاره‌كانیان بخه‌نه روو و بۆ وه‌زاره‌تی بنێرن تا رێگه چاره‌یه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ ته‌واو كردنی ئه‌و یه‌كانه.