پوخته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌و نیشته‌جێ کردن‌

چالاکیەکانى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن

پەیکەرى دیوانى وەزارەت

 

پوخته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی

وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌و نیشته‌جێ کردن

وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ ونیشته‌جێ‌ كردن یه‌كێكه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و وه‌زاره‌تێكی‌ گرنگ وكاریگه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌. هه‌ر له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی‌ كابینه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ حكومه‌ت له‌ ساڵی‌ 1992 ه‌وه‌ كه‌ په‌یامی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ وگه‌شه‌پێدانی‌ هه‌ڵگرتبوو له‌ به‌رنامه‌یه‌كه‌یدا، ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ بووه‌ پێشه‌نگی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ تری‌ حكومه‌تی‌ كوردستان بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی‌ وولاَتێكی‌ وێران كه‌ ڕژێمی‌ به‌عسی‌ له‌ناوچوو ده‌یان ساڵ بوو كاول و وێرانی‌ ده‌كرد زیاتر له‌ 4500 گوندی‌ ته‌خت و وێران كردبوو، ئه‌نفال وكیمیابارانی‌ كردبوو، سه‌دان هه‌زار كه‌سی‌ به‌زۆره‌ملێ‌ خستبووه‌ كۆمه‌ڵگا زۆره‌ملیه‌كانه‌وه‌، رێگا وبانه‌كانی‌ به‌شێوازێكی‌ نادروست و ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی‌ خزمه‌تی‌ سه‌ربازی‌ خۆی‌ دامه‌زراندبوو.

ئه‌وا ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ كاری‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌وه‌بوو ژێرخانی‌ ئابووری‌ داته‌پیوی‌ كوردستان دابمه‌زرێته‌وه‌ كه‌ له‌ له‌لایه‌ك گونده‌كان ئاوه‌دانبكاته‌وه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ بگه‌رێنێته‌وه‌ سه‌ر زێدی‌ باب و باپیرانیان له‌وێش خزمه‌ت گوزارییه‌كانی‌ ئاو و قوتابخانه‌ و رێگاوبانه‌كانیان بوَ دابین بكات، هه‌روه‌ها رێگاوبانه‌ سه‌ره‌كییه‌كان به‌ چه‌شنێك نوَژه‌ن بكاته‌وه‌ و توره‌كان فراوان بكات كه‌ شار و شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان به‌یه‌كه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ خزمه‌ت گه‌یاندن نه‌ك به‌مه‌ستی‌ سه‌ربازی‌،پرده‌ روخاوه‌كانی‌ چاككرده‌وه‌ ده‌یان پردی‌ تری‌ دامه‌زراند. بوَدامه‌زراندنه‌وه‌ی‌ ژێرخانی‌ بیناسازی‌ كاری‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌نجامدا بوَ نوَژه‌ن كردنه‌وه‌ی‌ و دروست كردنی‌ ده‌یان باڵه‌خانه‌ی‌ گه‌وره‌ و ناوه‌دی‌ و سه‌دان باڵه‌خانه‌ی‌ بچوك بوَ دامه‌زراوه‌ مرۆی‌ و كه‌لتوری‌ و حكومییه‌كان، له‌ بواری‌ كێشه‌ی‌ نیشته‌جێكردنیشدا هه‌زاران شوقه‌ی‌ نیشته‌جێكردنی‌ ئه‌نجامدا بوَ چینه‌ جوَراو جۆره‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردستان، كاری‌ كردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ره‌ بنه‌ره‌تیانه‌ی‌ كێشه‌ی‌ نیشته‌جێبوون. وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ر سێ‌ به‌شی‌ سه‌ره‌كیدا دابه‌ش ده‌كرێت:-

1- نیشته‌جێكردن و ئاوه‌دان كردنه‌وه

‌ ، 2- رێگاوبان و پرده‌كان

3- چاككردنه‌وه‌ و پاراستنی‌ رێگاكان.

ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ ئێستا له‌ ئاستێكدایه‌ كه‌ توانای‌ ئه‌نجامدانی‌ (نه‌خشه‌دانان و جێبه‌جێكردن)ی‌ پروَژه‌ی‌ ستراتیجی‌ هه‌یه‌ به‌نوێترین ته‌كنیكی‌ سه‌رده‌م.

https://youtu.be/mcnB3xY46qc