وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه له‌گه‌ڵ قونسولی ئیتالیا له هه‌رێمی كوردستان كۆبووه
له دیدارێكی نێوان ئه‌ندازیار ( كــامهران أحمد عبدالله ) وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ( كارملیۆ فیكارا ) قونسولی ووڵاتی ئیتالیا له هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی ئابووری و بازرگانیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی شكۆمه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوو گه‌ڵ 0
له‌م دیداره‌دا وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردن ئاماژه‌یدا به كاروچالاكیه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له هه‌ریه‌كه له بواره‌كانی دروست كردنی ڕێگاوبان و بواری دروست كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون كه له ئێستادا ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌و پرۆژانه له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ژێر جێ به جێ كردن دان , وه‌هه‌روه‌ها ( كــامهران أحمد ) ووتی بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی ڕێگاوبان كه گرنگ و ستراتیژین یاخود له ڕووی جێ به جێ كردنه‌وه ئالۆزن پرۆسه‌ی شیاوی پێش وه‌خت ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی گونجاوه بۆ كۆمپانیا خۆمالیه شاره‌زاكان و كۆمپانیا بیانیه‌كان تاوه‌كو بتوانن به‌شداربن له‌م پرۆسه‌یه و پرۆژه جێ به جێ بكه‌ن وه ڕۆلیان هه‌بێت له پرۆسه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه و گه‌شه سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان وهئامادهیی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خسته‌ڕوو بۆ هه‌موو هاوكاری و پشتیوانیه‌كی پێویست بۆ كۆمپانیا ئیتالیه‌كان 0
دواتر قونسولی ئیتالیا ڕاگه‌یاند كه له ئێستادا كۆمپانیا ئیتالیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی كۆمه‌لێك پرۆژه‌ن به تایبه‌تی له بواری رۆشنبیری و ته‌ندروستی و كه‌رتی شوێنه‌وار و ڕه‌وشی ئارامی و شهقامگیری هه‌رێمی كوردستان هۆكارێكی گرنگه بۆ ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه گوزاری له ناوچه‌كه‌دا له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیا بیانیه‌كان وهئامادهیی حكومه‌تی ئیتالیا نیشاندا بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا له كۆتایی دیداره‌كه‌دا قونسولی ئیتالیا هیوای خواست كه كۆمپانیا ئیتالیه‌كان بتوانن به‌شداربن له ڕه‌وشه گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان