به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت له ده‌ڤه‌ری كۆیه ئه‌مرۆ ئه‌ندازیار( كــامهران أحمد عبدالله ) وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری قائیمقامی قه‌زای كۆیه و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ( گۆران ئازاد )ی خه‌لكی كۆیه چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ڕێگاوبان و یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون له‌و ناچه‌یه‌دا به‌سه‌ركرده‌وه .
له‌سه‌ره‌تا وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردن سه‌ردانی پرۆژه‌ی ڕێگای جووت سایدی نێوان( هه‌ولێر و كۆیه ) قۆناغی یه‌ك و دووی كرد كه به درێژی (37)كم له ژێر جێ به جێ كردن دایه وه جه‌ختی له كۆمپانیای جێ به جێ كار كرده‌وه كه ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵ و تونایهكیان بخه‌نه‌گه‌ر بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه به شێوه‌یه‌كی زۆرباش جێگای ئاماژه پێكردنه قۆناغی سێیه‌م و چواره‌می ڕێگای جووت سایدی ( هه‌ولێر – كۆیه ) كه درێژی (25)كیلۆمه‌تره له‌مساڵدا ده‌كه‌وێته بواری جێ به جێ كردنه‌وه كه له ئێستا دیزاین و هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كانی ته‌واوبووه و له قۆناغی ته‌نده‌ر كردنه به هه‌مان شێوه‌ش پرۆژه‌ی دروست كردنی ( تونێلی هه‌یبه‌ت سوڵتان ) له‌مساڵدا ده‌كه‌وێته بواری جێ به جێ كردن كه له هه‌فته‌ی داهاتوو گرێ به‌ستی پرۆژه‌كه واژوو ده‌كرێت . به‌م شێوه‌یه پرۆژه‌ی جووت سایدی ( هه‌ولێر – كۆیه ) كه له بازگه‌ی كه‌سنه‌زان ده‌ست پێده‌كات تابهستنهوهی به رێگای ( دوكان – ڕانیه ) كه درێژیه‌كه‌ی (64)كیلۆمه‌تره هۆكارێكی گرنگه بۆ كورت كردنه‌وه‌ی رێگای نێوان هه‌ولێر – كۆیه به نزیكه‌ی (10)كم و سه‌ڵامه‌تی هاتوچۆی هاوڵاتیان كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌م ناوچه‌یه‌دا . هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا ( كــامهران أحمد ) سه‌ردانی پرۆژه‌ی دروست كردنی (108) یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوونی له كۆیه كرد كه ئه‌م پرۆژه‌یه له چوارچێوه‌ی یاسای ژماره (7)ی تایبه‌ت به دروست كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون بۆ هاوڵاتیانی ده‌رامه‌ت سنوورداوه له ژێر جێ به جێ كردن دایه كه له ئێستادا پرۆژه‌كه له (50%) كاره‌كانی ته‌واوبووه و له‌به‌شێك له باڵه‌خانه‌كاندا قۆناغی كاشی كردن جێ به جێ ده‌كرێت , له‌م سه‌ردانه‌دا وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه ده‌ست خۆشی له كۆمپانیای جێ به جێ كار كرد وه دووپاتیشی كردووه كه ده‌بێت كۆمپانیای جێ به جێ كار كاری ههولُی زیاتر بدات بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه له واده‌ی دیاری كراوی خۆیدا چونكه ئه‌م پرۆژه‌یه په‌یوه‌سته به چین و توێژێكی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگاوه كه ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه كاریان بۆ بكه‌ین سه‌باره‌ت به دابین كردنی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێ گونجاو بۆیان . دوا وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردن بریتیی بوو له سه‌ردان كردنی پرۆژه‌ی رێگا نزیكهرهوهكانی ( پردی گۆپته‌په )كه به درێژی (8.5)كم له ژێر جێ به جێ كردن دایه له ئێستادا (62%) كاره‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌واوبووه كه دوای ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه سوودێكی زۆری ده‌بێت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی رێگای سه‌ره‌كی ( كۆیه – دوكان – سلێمانی ) به ناوچه‌ی ئاغجه‌له‌ر و چه‌مچه‌ماڵ سه‌ره‌ڕای كوت كردنه‌وه‌ی رێگای هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیانی هه‌ردوو ناوچه . |