????????????????????????????????????

شه‌شه‌مین پێشانگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر بۆ كه‌ره‌سته‌ی‌ بیناسازی‌ و كاروباری‌ ووزه‌ كرایه‌وه

ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ (28/10/2013) (كــامه‌ران أحمد عبدالله‌) وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی‌ وه‌زیری‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌ و به‌رپرسی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ و پارێزگاری‌ هه‌ولێر شه‌شه‌مین پێشانگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ كه‌ره‌سته‌ی‌ بیناسازی‌ و كاروباری‌ ووزه‌ و عقاراتی‌ كرده‌وه‌ .
جێگای‌ ئاماژه‌ پێكردنه‌ ئه‌م پێشانگایه‌ به‌ به‌شداری‌ (625) كۆمپانیا له‌ (27) ووڵاتی‌ دونیادا بۆ ماوه‌ی‌ چوار رۆژ به‌رێوه‌ده‌چێت .
له‌ ووته‌یه‌كدا بۆ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌م جۆره‌ پێشانگایه‌ هه‌نگاوێكی‌ گرینگه‌ بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنابوون به‌ نوێترین ئامێر و كه‌ره‌سته‌كانی‌ بیناسازی‌ سه‌رده‌م كه‌ ئێستا له‌ دونیای‌ پێشكه‌وتندا به‌كارده‌هێنرێت , له‌ ته‌وه‌رێكی‌ تردا وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن ئاماژه‌ی‌ به‌ ڕه‌وشی‌ ئارامی‌ و سه‌قامگیری‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌ ڕه‌وشێكی‌ گونجاو و له‌باره‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌ گوزاری‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌به‌رده‌وام بوونی‌ ئه‌م ڕه‌وشه‌ تا داتوویه‌كی‌ تر وه‌ به‌ ئاڕاسته‌یه‌ك كه‌ بتوانرێت ته‌واوی‌ پێداویستیه‌كانی‌ هاوڵاتیان دابین بكرێت له‌ ڕووی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و دابین كردنی‌ ژیانێكی‌ گونجاو , كه‌ هه‌موو ئه‌م كارانه‌ش ده‌رفه‌تێكی‌ باش ده‌بێت بۆ كۆمپانیا خۆماڵی‌ و بیانیه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ بازرگانی‌ و سه‌رمایه‌گوزاری‌ هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌كه‌د