ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول: به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه به‌شێك له پرۆژه‌كانمان وه‌ستاون
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/9/2015 ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن له شاری هه‌ولێر پێشوازی كرد له میت مان كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی هاوڕێی. په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ردوولا به گرنگیانزانی په‌ره‌ی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان بدرێ. میت مان كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌ت روونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند ده‌یانه‌وێ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له‌بواری وه‌به‌رهێنان و كاركردندا له كوردستان كاربكه‌ن و خزمه‌ت بكه‌ن. لای خۆیه‌وه ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول سوپاسی كونسوڵی گشتی ئه‌مریكای كرد‌و رایگه‌یاند وه‌ك وه‌زاره‌ت ده‌رگایان واڵایه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ده‌یانه‌وێ له كوردستان كاربكه‌ن و خزمه‌ت بكه‌ن. ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كان گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن گوتی”به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه داراییه‌وه به‌شێكی زۆر له پرۆژه‌كانمان وه‌ستاون و جێبه‌جێ كردنیان دواكه‌وتووه‌و ده‌مانه‌وێ له‌زووترین كاتدا چاره‌سه‌ریان بكه‌ین”. له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد له پلان و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تدایه كه رێگای ئاسنین له‌نێوان شاره‌كانی كوردستان دروست بكه‌ن به جۆرێك خاڵه سنوورییه‌كان به‌یه‌كه‌وه ببه‌سترێته‌وه‌و په‌ره به رێگاكانی تریش بدرێت.