سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30/11/2015 هه‌ریه‌ك له ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن و مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له شاری هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دوا قۆناغه‌كانی پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش كۆبوونه‌وه. دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و شه‌هیدان و شاره‌وانی ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌و ئه‌نجامه‌كانیان بۆ رۆژنامه‌نووسان روونكرده‌وه. له سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان تیشكی خسته سه‌ر ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌و رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ بۆ تاوتوێكردنی دواقۆناغه‌كانی پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی و یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان كۆبوونه‌ته‌وه‌و كاره‌كانی لیژنه‌كه زۆرباش چۆته‌پێش. له به‌شێكی تری وته‌كانیدا مه‌حمودی حاجی ساڵح گوتی”ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدان جه‌نگی دژی داعشه به پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدانی هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایش و له‌و شوێنانه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون هه‌بێ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه پێیان ده‌درێ و له‌و شوێنانه‌شی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون ئاماده نه‌بێ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی زه‌ویان بۆ دابین ده‌كات. له به‌شێكی تری كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن گوتی”وه‌ك وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوونمان ئاماده‌یه‌و هه‌ركات دۆسیه‌كان به‌ته‌واوی بگاته ده‌ستمان ئاماده‌ین كلیلی یه‌كه‌كان ته‌سلیمی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بكه‌ین”. ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول گوتیشی”ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئێستادا 8500 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونمان له قۆناغی جێبه‌جێكردندایه‌و به تێپه‌ڕبوونی كات پرۆژه‌كان ته‌واو ده‌بن و ئاماده‌ین به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیداندا دابه‌شیان بكه‌ین”. لای خۆیه‌وه نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گوتی”گشتاندنمان بۆ سه‌رجه‌م شاره‌وانییه‌كان كردووه و له‌و شوێنانه‌ی كه یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون ئاماده‌نییه ئێمه زه‌وی به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كه‌ین و ئه‌و شوێنانه‌شی كه پێویستیان به خزمه‌تگوزاری بێ ئاماده‌ین له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا جێبه‌جێیان بكه‌ین”. شایانی باسه له “28/8/2014” به نووسراوی ژماره “30/5196” ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن پێشنیازی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد كه یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون به‌سه‌ر شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش دابه‌ش بكرێ و دواجار ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر پێشنیازه‌كه‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه دا‌و له ئێستادا له قۆناغی جێبه‌جێ كردنه. |