ئاگرین عبدالله عزیز بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن له‌ شاری‌ سلێمانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی‌ كرد

به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ر كردنی‌ كێشه‌و گرفتی‌ پرۆژه‌كانی‌ وه‌زاره‌ت ئه‌مرۆ سێ‌ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 15/9/2015 له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌ باڵه‌خانه‌ی‌ ده‌زگای‌ پرۆژه‌كانی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی‌ كوردستان، به‌رێز (ئاگرین عبدالله عزیز) بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن سه‌رپه‌رشتی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ كرد به‌ئاماده‌بوونی‌ به‌رێز (زانا مسته‌فا عوزێری‌) به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌كنیك له‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌ت و هه‌ریه‌ك له‌ به‌رپرسی‌ ده‌زگای‌ پرۆژه‌كانی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی‌ كوردستان و به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕێگاوبان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردنی‌ هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رانی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ و دهۆك و گه‌رمیان به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌دواداچونه‌وه‌ له‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌ت له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رێزیان تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر یه‌كخستنی‌ شێوازی‌ كاركردن له‌ پرۆژه‌كان وه‌هه‌وه‌ها گرنگیدان به‌ پشكنینی‌ ئه‌و كه‌رستانه‌ی‌ كه‌ له‌ جێبه‌جێ‌ كردنی‌ پرۆژه‌كان به‌كارده‌هێندرێت تابكرێت شێواز و سیسته‌می‌ پشكنین بۆ كه‌رسته‌كان له‌سه‌ر یه‌ك سیسته‌م بێت دواتر باسی‌ به‌شێك له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی‌ كرد كه‌ به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ بۆته‌ هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ یان وه‌ستانی‌ پرۆژه‌كان و دواتر چه‌ند سه‌رنج و تێبینی‌ و چاره‌سه‌ری‌ خسته‌روو كه‌ له‌ داهاتووه‌كی‌ نزیك له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان هه‌وڵی‌ بۆ بدرێت تا بتوانین به‌شێك له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین له‌ كۆتایشدا چه‌ندین رێنمایی‌ و بریار ی‌ پێویست دران.