ئاگرین عبدالله عزیز بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن سه‌رپه‌رشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ كار و چالاَكی‌ تاقیگه‌كانی‌ كرد

به‌مه‌به‌ستی‌ گرنكدان به‌ كار و چالاكی تاقیگه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 29/2/2016 له‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌ت ئه‌ندازیار(ئاگرین عبدالله عزیز) بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن به‌ ئاماده‌بوونی‌ (زانا مسته‌فا عوزێری‌) به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌كنیك و محمد عبدالرحمان راوێژكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری‌ تاقیگه‌كان و به‌رێوه‌به‌ری‌ تاقیگه‌كان له‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌ت و هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رانی‌ تاقیگه‌كانی‌ هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی‌ و كۆیه‌ و گه‌رمیان كۆبۆوه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رێزیان له‌ رێنمایی‌ و بریاره‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ پێشوتری‌ پرسییه‌وه‌ و دواتر باسی‌ ئه‌و كه‌رستانه‌ی‌ كرد كه‌ هاورده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كرێت كه‌ ده‌بێت پشكنینی‌ بۆ بكرێت و به‌كوێره‌ی‌ مواصفات بێت.