سمینارێك له‌ پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ وزه‌ی‌ پێویست له‌ كه‌رتی‌ بیناسازیدا

سێ‌ شه‌ممه‌ كاتژمێر ده‌ی‌ سه‌رله‌ به‌یانی‌ رێكه‌وتی‌ 5/4/2016 به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌ندازیار ئاگرین عبدالله عزیز بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن له‌ هۆڵی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی‌ هه‌ولێر سمینارێك به‌ ناونیشانی‌ ( كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ وزه‌ی‌ پێویست له‌ كه‌رتی‌ بیناسازیدا ) سازكرا، به‌ئاماده‌بوونی‌(سدقی‌ ئامێدی‌) بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ رێگاوبان و ئه‌ندازیار (تاهیر عبدالله) جێگری‌ پارێزگاری‌ هه‌ولێر و (زانا عوزێری‌) به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌كنیك له‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌ت و چه‌ندین به‌رپرسی‌ حكومی‌ و ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ ئه‌ندازیاران ئاماده‌ی‌ سمیناره‌كه‌ بوون سه‌ره‌تای‌ سمیناره‌كه‌ ئه‌ندازیار ئاگرین عبدالله عزیز وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌ش كرد و تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر گرنكیدان به‌ به‌هارهێنانی‌ ئه‌و كه‌رستانه‌ی‌ كه‌ له‌ كه‌رتی‌ بیناسازی‌ به‌كار ده‌هێندرین پێویسته‌ ئه‌و كه‌رستانه‌بن كه‌ وزه‌ی‌ پێویست ده‌گه‌رێننه‌وه‌ یاخود پاشه‌كه‌وتی‌ وزه‌ ده‌كه‌ن و ساردی‌ و گه‌رمی‌ بیناكان ده‌پارێزن و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌مه‌ودوا ده‌ست بكرێت به‌هه‌نگاوی‌ پێویست به‌مه‌ستی‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ وزه‌ی‌ به‌كار هاتوو له‌ كه‌رتی‌ بیناسازیدا و وه‌ك هه‌نگاوی‌ یه‌كه‌م له‌ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ ده‌ست جێبه‌جێ‌ كردنی‌ بكرێت تاكو ببێته‌ مۆدێلێكی‌ سه‌رده‌میانه‌ و تا كۆمپانیا و هاوڵاتیانیش چاوی‌ لێبكه‌ن وداتر له‌لایه‌ن چوار مامۆستای‌ زانكۆی‌ سه‌لاحه‌دین هه‌ریه‌كه‌و بابه‌تێكی‌ تایبه‌ت به‌م بواره‌یان پێشكه‌ش كرد و چه‌ندین راوسه‌رنج و پێشنیار خرانه‌ روو و گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر كرا.