ئه‌ندازیار ئاگرین عبدالله عزیز سه‌رپه‌رشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ریفۆرمی‌ ئابووری‌ تایبه‌ت به‌ وه‌زاره‌ت كرد

به‌مه‌به‌ستی‌ گرنكیدان به‌ ئابووری‌ و ریفۆرم له‌ سێكتری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی‌ كوردستان ئه‌مرۆ سێ‌ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 2/ ئابی‌/2016 له‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌ت ئه‌ندازیار (ئاگرین عبدالله عزیز) بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن به‌ ئاماده‌بوونی‌ (زانا مسته‌فا عوزێری‌) به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌كنیك و هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ دیوان و به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕێگاوبان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌ جێ‌ كردنی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ و دهۆك و راوێژكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری‌ كارگێری‌ كۆبۆوه‌ له‌ سه‌ره‌تادا بریكاری‌ وه‌زاره‌ت تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر ئه‌و رێنمایانه‌ی‌ كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماژه‌ی‌ پێدراوه‌ كه‌ به‌شێكی‌ تایبه‌ته‌ به‌ سێكته‌ری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی‌ كوردستان و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیار كرا كه‌ لیستی‌ پرۆژه‌ گرنگه‌كان و ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ ده‌ست به‌ جێبه‌جێ‌ كردنیان بكرێته‌وه‌ ئاماده‌ و پۆلێن بكرێن له‌گه‌ڵ صیانه‌ی‌ ڕێگاوبانه‌كان و ئه‌و داهاته‌ی‌ كه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌و پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریانه‌ی‌ كه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت و به‌شێك له‌و داهاته‌ بۆ وه‌زاره‌ت بێت وه‌هه‌روه‌ها باس له‌ ڕێنمایی‌ نوێ‌ بۆ ڕێگاوبان كرا به‌مه‌به‌ستی‌ زیادكردنی‌ داهات.