به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ رێكه‌وتی 22 ی ئه‌یلولی 2016 به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز پارێزگاری هه‌ولێر و بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردن و جێگری پارێزگار و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كرن و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حكومی و خاوه‌ن كۆمپانیاكان ده‌یه‌مین پیشنگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ بیناسازی و ئاوه‌دان كردنه‌وه كرایه‌وه، ده‌یه‌مین پیشنگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ بیناسازی و ئاوه‌دان كردنه‌وه له 22 ی ئه‌یلول تاكو 25 ئه‌یلول به‌رده‌وام ده‌بێت به‌مه‌به‌ستی خستنه رووی كار و چالاكی كۆمپانیاكان و دروست كردنی په‌یوه‌ندی له نێوان حكومه‌ت و كۆمپانیاكان و پێشخستنی بواری ئاوه‌دانی و گرنگی دان به بواری وه‌به‌رهێنان و دروست كردنی هه‌لی كار و پێشاندانی كه‌ل و په‌لی بیناسازی وبه‌ردی سروشتی و سیرامیك له لایه‌ن كۆمپانیاكانی به‌شدار بووی پێشانگا كه شایانی باسه 80 كۆمپانیای بیانی له هه‌شت ولاَتی جیاواز تیایدا به‌شداریان كردووه. |