ئه‌مرۆ سێ شه‌مه رێكه‌وتی 6/12/2016 له هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڕێگاوبانی هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌ندازیار (ئاگرین عبدالله عزیز) بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردن ۆرك شۆپی چاره‌سه‌ری لادان له خاسییه‌تی تێكه‌ڵه‌ی قیر به‌رێوه‌چوو به ئاماده‌بوونی ئه‌ندازیار (صدقی ئامێدی) بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ ڕێگاوبان و ئه‌ندازیار (زانا مسته‌فا عوزێری) به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌كنیك له‌دیوانی وه‌زاره‌ت و راوێژكارانی وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و به‌رێوه‌به‌ران و ئه‌ندازیارانی وه‌زاره‌ت له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی به‌شدار بوون سه‌ره‌تای ۆرك شۆپه‌كه به بابه‌تێكی زانستی له‌لایه‌ن دكتۆر فارس نه‌جار پێشكه‌ش كرا و دواتر به‌رێز بركاری وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردن روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بابه‌تی ۆرك شۆپ پێشكه‌ش كرد و دواتر چه‌ند گرپوپێك پێكهات بۆ گفتوگۆ و تاوتوێ كردنی ئه‌و مواصهفاتانهی كه له تێكه‌ڵه‌ی قیری داهه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه له‌م بواره هاتۆنه‌ته كایه‌وه و به‌تایبه‌تی له شوێنی كار كردن و فه‌رش كردنی قیر له هه‌ردوو چینی ستابلایزه‌ر و باینده‌ر به‌مه‌به‌ستی ده‌ست نیشان كردنی كه‌م و كوریه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی میكانزمی زانستی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه‌ی كه له پرۆژه ئه‌نجامدراوه‌كان دێنه كایه‌وه، له كۆتایدا بیر‌و راو پێشنیاره‌كان خرانه به‌ر باس و چه‌ند راو بۆچوون و بنه‌مایه‌ك دارێژران بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان كارگه‌كانی قیری حكومی و كه‌رتی تایبه‌ت پێوه‌ی پابه‌ند بن و له چوار چێوه‌ی ئه‌و رێنمایانهدا كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن به‌ئومێدی درێژبوونی ته‌مه‌نی پرۆژه‌كانی ڕێگاوبان له هه‌رێمی كوردستان. |