وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ به‌هاهه‌نگی‌ زانكۆی‌ سه‌لاحه‌ددین هه‌ڵسا به‌ ئه‌نجامدانی‌ دیداری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه

به‌مه‌به‌ستی‌ گرنگی‌ دان به‌ بواره‌كانی‌ رێگاوبان و بیناسازی‌ و تاقییگه‌ی‌ بیناسازی‌ بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی‌ كوردستان و به‌كارهێنانی‌ باشترین مواصه‌فات كه‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ خاك و ئاو هه‌وای‌ كوردستان و به‌كارهێنانی‌ تێستی‌ گونجاو و ئه‌ندازه‌یی‌ پێشكه‌وتوو وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ به‌هاماهه‌نگی‌ زانكۆی‌ سه‌لاحه‌ددین رۆژانی‌ 21 – 22 ی‌ شوباتی‌ 2017 دیداری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌یان سازدا به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌رێز (ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول) وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و ئه‌ندازیار (ئاگرین عبدالله عزیز) بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن و ئه‌ندازیار (صدقی‌ ئامێدی‌) بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ رێگاوبان و سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ سه‌لاحه‌ددین و به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی‌ وه‌زاره‌ت و راوێژكاران و مامۆستایانی‌ زانكۆ و ئه‌ندازیارانی‌ وه‌زاره‌ت ، به‌چه‌ندین راوبۆچوون و سه‌رنج و تێبینی‌ و كۆكردنه‌وه‌ی‌ پێشنیاره‌كان و رێكخستنیان و سود وه‌رگرتنی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ باشترین مواصفاتی‌ ئه‌ندازه‌یی‌ بۆ كاره‌كانی‌ داهاتووی‌ حكومه‌ت له‌ بواری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی‌ كوردستان.