یه‌كخستن و رێكخستنی‌ كاری‌ پێگه‌ی‌ تاقیگه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگای‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

به‌مه‌به‌ستی‌ گرنكدان به‌ كار و چالاكی تاقیگه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 12/ ته‌موزی‌/2017 له‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌ت ئه‌ندازیار (ئاگرین عبدالله عزیز) بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن به‌ ئاماده‌بوونی‌ (زانا مسته‌فا عوزێری‌) به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌كنیك و محمد عبدالرحمان راوێژكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری‌ تاقیگه‌كان و هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رانی‌ تاقیگه‌كانی‌ هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی‌ و كۆیه‌ و گه‌رمیان كۆبۆونه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رێزیان له‌و بڕیار و رێنمایانه‌ی‌ كۆڵیه‌وه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ پێشووتری‌ بریاری‌ له‌سه‌ر درابوو وه‌هه‌روه‌ها دواتر باسی‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ كرد و تیشكی‌ خسته‌سه‌ر یه‌كخستن و رێكخستنی‌ كاری‌ پێگه‌ی‌ تاقیگه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگای‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و وه‌هه‌وه‌ها ئه‌نجامی‌ پشكنینی‌ تاقیگه‌یی‌ (ISO) و وه‌رگرتنی‌ بڕوانامه‌ی‌ 17015 له‌ رێگای‌ (اعتماد وطني) و بابه‌تی‌ تری‌ ئه‌ندازه‌یی‌ تایبه‌ت به‌ تاقیگه‌كانی‌ بیناسازی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و له‌كۆتایشدا به‌ چه‌ندین رێنمایی‌ و بریاری‌ نوێوه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتایی‌ هات.

  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •