سمینارێك له‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه

چۆنیه‌تی‌ دروست كردنی‌ خانوبه‌ره‌ به‌ سیسته‌می‌ باتی‌ باك (Bati back) ناونیشانی‌ ئه‌و سمیناره‌ بوو كه‌ ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ كاتژمێر ده‌ی‌ سه‌رله‌ به‌یانی‌ رێكه‌وتی‌ 22/11/2017 له‌ هۆڵی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ دیوانی‌ وه‌زاه‌رت به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندازیار ئاگرین عبدالله عزیز بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن و ئه‌ندازیار زانا عوزێری‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌كنیك و به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ رێگاوبان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردنی‌ هه‌ولێر و به‌ به‌شداری‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندازیانی‌ وه‌زاره‌ت كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ندازیار (شه‌ماڵ‌ عبدالله) به‌رێوه‌به‌ری‌ بیناسازی‌ سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌كنیك پیشكه‌شی‌ كرا، له‌ مانگی‌ سێپتێمبه‌ری‌ ئه‌مساڵ له‌ رێگه‌ی‌ كۆمپانیای‌ ره‌هێڵ كه‌ نوسه‌نگه‌یان له‌ شاری‌ هه‌ولێره‌ پێنج له‌ ئه‌ندازیارانی‌ وه‌زاره‌ت له‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان شاند كران بۆ ولاَتی‌ فه‌ره‌نسا به‌مه‌به‌ستی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ بینین و دروست كردنی‌ كه‌رسته‌ی‌ تایبه‌ت به‌ سیسته‌می‌ باتی‌ باك و كارگه‌ی‌ دروست كردنی‌ كه‌رسته‌كان و شاره‌زابوونیان له‌و سیسته‌مه‌، ئه‌م كه‌رستانه‌ تایبه‌تن بۆ دروست كردنی‌ خانووبه‌ره‌ و كه‌ ده‌نگ بڕه‌ و نه‌گه‌ینه‌ره‌ و به‌رگه‌ی‌ زه‌وی‌ له‌رزین ده‌گرێت و ساردی‌ وگه‌رمی‌ ده‌پارێزێت و نرخه‌كه‌شی‌ باشه‌ و له‌گه‌ڵ ئاوهه‌وای‌ ناوچه‌كه‌شمان ده‌گونجێت و مواصه‌فاتێكی‌ باشه‌ له‌ بواری‌ ئه‌ندازه‌ی‌ بیناسازی‌.
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •