پانێڵێك له‌ سه‌ر كاریگه‌ری‌ بومه‌له‌رزه‌ له‌سه‌ر بیناكان و رێكاره‌كانی‌ خۆپارێزی‌

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 29/1/2018 له‌ هۆڵی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردنی‌ هه‌ولێر به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌ندازیار ئاگرین عبدالله عزیز بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن پانێڵێك به‌رێوه‌چوو له‌سه‌ر كاریگه‌ری‌ بومه‌له‌رزه‌ له‌سه‌ر بیناكان و رێكاره‌كانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندازیار صدقی‌ ئامێدی‌ بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ بۆ رێگاوبان و ئه‌ندازیار تاهر عبدالله جێگری‌ پارێزگاری‌ هه‌ولێر و راوێژكاران و به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی‌ وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندازیاران و ته‌كنیكاران ، له‌ پانێڵه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌تی‌ زانستی‌ له‌لایه‌ن مامۆستایان و پسپۆرانی‌ زانكۆ به‌رێوه‌چوو و ئه‌نجامدانی‌ ئه‌م پانێڵه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ بۆ ئه‌و كاریگه‌رییه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ له‌ به‌رواری‌ 12/11/2017 بومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز ناوچه‌ی‌ رۆژهه‌لاَتی‌ ناوه‌راستی‌ هه‌ژاند كه‌ وولاَتانی‌ ئێران و عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ گرته‌وه‌ به‌لاَم به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ رووداوێك بوو كه‌ پێویسته‌ هه‌موو ده‌زگایه‌كی‌ ته‌كنیكی‌ و ئه‌ندازیاری‌ هه‌ڵوه‌سته‌ی‌ له‌سه‌ر بكه‌ن و ئه‌و رووداوه‌ وا ده‌خوازێت كه‌ چاو به‌ رێكاره‌كانی‌ نه‌خشه‌كێشان و دیزاینی‌ بیناكان بخشێندرێته‌وه‌ گۆرانكاری‌ تێدابكرێت و گه‌شه‌ی‌ پێبكرێت بۆ به‌هێزتر بوون و متمانه‌ی‌ زیاتر ئامانجی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن له‌م پانێڵه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ سه‌دان بینای‌ نیشته‌جێ‌كردن و بینای‌ بواره‌كانی‌ تر جێبه‌جێ‌ و سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كات وه‌ له‌ روانگه‌ی‌ هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی‌ هه‌وڵ ده‌دات به‌ هاوكاری‌ ئه‌و پسپۆر و ئه‌ندازیارانه‌ی‌ له‌م پانێڵه‌ به‌شدار ده‌بن كۆمه‌ڵێك راسپارده‌ پێشكه‌ش بكه‌ن كه‌ به‌لانی‌ به‌هێزی‌ و ئابووری‌ تێچوون له‌ بیناكان ره‌چاو بكات تاكوو له‌ داهاتوو دیزاینه‌كان گرنگی‌ پێبده‌ن و وه‌ك رێكارێكی‌ خۆپارێزی‌ له‌ دروست كردنی‌ بیناكان ره‌نگ بداته‌وه‌ ، له‌پێشكه‌ش كردنی‌ هه‌ربابه‌تێكی‌ زانستی‌ له‌ پانێڵه‌كه‌دا چه‌ندین پرسیار و پێشنیار و سه‌رنج خرانه‌ روو و گفتووگۆی‌ لێوه‌كرا.

  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •